خۆرم بینی
ڤەژین میدیا
فیلمی خۆرم بینی بە دەرهێنەری مهسون قرمزگول لە ساڵی ٢٠٠٩ لە باکووری کوردستان ساز کراوە. چیرۆکی فیلمەکە، باسی دوو خێزانی گوندێکی باکووری کوردستان دەکات. خێزانی یەکەمیان لە سێ کوڕ و دایک و باوکێک پێکدێت، کوڕێکیان گەریلای و کوڕێکی دیکەیان بەکرێگیراوی دەوڵەتە، ئەوەی سێیەمیان کەمئەندامە. خێزانی دووەم پێکدێت لە (مەمۆ، کەدۆ، ڕەمۆ) کەدۆ هۆڕمۆنی ژنانەی زیاترە لە گوند و منداڵیەوە هەستێکی کچانەی هەیە، پاش ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی کۆچی ئیستەنبوڵ دەکەن تێکەڵ دەبێت لەگەڵ گروپەکانی هاوڕەگەزخوازی شێوەی خۆی خێزانی یەکەم کۆچ بۆ نەرویج دەکەن خۆشبەختی ڕوویان تێدەکات خێزانی دووەم ڕوو لە ئیستەنبوڵ دەکەن نەهامەتی و تێکدانی شیرازەی خێزانەکە دووچاریان دەبێتەوە ئەو شارە وەک نەفرەتێک دەبینن بە جێی دەهێڵنەوە...
سینەما,فیلمی کوردی,خۆرم بینی,ڤەژین,ڤەژین مێدیا